بزن یەکێکە لە ئاژەلە ماڵییەکان ، لەدێرین زەمانەوە مرۆڤ بەخێوی کردووە و سودی لێ بینیوە لەشیرو گۆشت و موو و پێستە و شاخ و ڕیخۆڵە و پەینەکەی ، توانای گوزەرانی هەیە لە کەش و هەوای زۆر نالەباردا ، ئەمەش وای کردووە کە لەجیهان دا بەئاسانی بڵاو بێتەوە.

- بزنی مەرەز یەکێکە لەبزنە ڕەسەنەکانی کوردستان و دەتوانین بڵێن زێدی ئەسڵی ئەم بزنە شاخەکانی کوردستانە ، هەر لە دروست بونی مرۆڤایەتییەوە ، ئەم بزنە لەلایەن خەڵکی کوردستان و بەتایبەت هەورامانەوە گرنگی پێدراوە بۆ مەبەستی مەرەزەکەی و شیر وگۆشتەکەی.
- لە سەرچاوە زانستی و مێژووییەکانی ئێراندا بە بزنی کوردی ناو زەند کراوە.

- بزنە کێوی یان کەڵە کێوی بە باوان یان باپیرە گەورەی بزن دائەنرێ ، نێرەی کەڵەکێوی زۆربەی کات بەتەنیایە تەنها لەکاتی کەڵە هەرز واتە جووت بوون بە کۆمەڵ دەگەڕێن ، لە جیهان دا زیاتر لە (٩٣٤) ملیۆن سەر بزن هەیە ، بە پێی سەرچاوەکانی ڕێکخراوی فاو.

- بزن بەپێی بەکارهێنانەکانی یان سوودەکانی لە بەرهەمەکەی لەلایەن مرۆڤەوە دەکرێ بەچەند جۆرێکەوە:

( ١- بزنی شیر، ٢- بزنی گۆشت ، ٣- بزنی موو ، هەروەها  ٤- بزنی پێستە ، ئەوە لەکاتێکدا کە بزنی واهەیە  بۆ چەن مەبەستێک یان فرە سوودە).