🐔مریشکی گۆشت🐔
🐔Broiler chicken🐔
مریشکی گۆشت واتە بەخێوکردنی جۆرێکی تایبەت بە بەرهەمی گۆشت کە پسپۆڕانی تایبەت بە بواری بۆماوە زیاتر کاری لەسەر دەکەن تا جۆرێک بەرهەمبێنن کە لە ماوەیەکی کەم وەزنێکی زۆر بدات و توانای بەرگری دژی نەخۆشیەکان هەبێت و ئارام و لەسەرخۆ بێت و توانای گۆڕینی خۆراکی باش بێت .
بەخێو کردنی مریشکی گۆشت ئەگەر بەشێوازێکی ڕاست و زانستی ئەنجام بدرێت دەبێتە هۆکاری ڕاستەوخۆی سەرکەوتنی پڕۆژەکان ، لەبەر ئەوەی لەو پڕۆژانەدا لە ڕووبەرێکی بچووکی داخراودا ژمارەیەکی زۆر پەلەوەر زیندووی خێرا لە گەشەی تێدا بەخێو دەکرێت .بەخێوکردنی مریشکی گۆشت ماوەیەکی کەمی دەوێت بۆ خستنە بازار و ئەگەر بەشێوەیەکی زانستی بەخێو
بکرێن سەرمایەیەکی زۆر باش دەبێت بۆخاوەنەکەی.
هەر جۆرێک لە مریشک کە ئێمە بەخێوی دەکەین کاتالۆگی تایبەت بە خۆی هەیە بۆیە پێویستە هەر بەخێوکەرێک زانیاری تەواوی لەسەر ئەو جۆرە هەبێ کە بەخێوی دەکات.
بەڕێوبردنی پڕۆژەکانی کێڵگەی پەلەوەری بەشێوازێکی ڕاست و زانستی و ستاندارد بەشێوەیەکە
کە بتوانی باشترین جۆری جوچکە هەڵبژێریت بۆ ناو کێلگەی پەلەوەریەکەت، پێدانی خۆراکی نمونەی بە پەلەوەر ، ئاستی بەرزی تەندروست بێت هەروەها کوتان Vaccination ی جوچکە لەکاتی خۆیدا.
لەساڵی 1957 دا وەزنی مریشک لە 56 ڕۆژیدا دەگەیشتە 905 گڕام. لە هەمان کاتدا بۆ دەست کەوتنی 1000 گڕام گۆشت پێویستی بە 2330 گڕام ئالیک هەبوو.
لەساڵی 1978 دا وەزنی مریشک لە تەمەنی 56 ڕۆژیدا دەگەیشتە 1808 گڕام. لەهەمان کاتدا بۆ دەست کەوتنی 1000 گڕام گۆشت پێویستی بە 2000 گڕام ئالیک هەیە.
لە سالی 2005 دا وەزنی مریشک لە 56 رۆژی دا دەگەشتە 4202 گرام. لە ھەمان کاتدا بۆدەست کەوتنی 1000 گڕام گۆشت پێویستی بە 1650 گڕام ئالیک هەیە .
واتا توانراوە لەسەر وەزنی لەشی مریشک بەکەمترین خواردن زۆرترین وەزن بدات