بەڕێوەبەری ڤێتەنەری هەولێر رایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە 247 هەزار سەر ئاژەڵ بۆ خواردن سەربڕاون، هەروەها زیاتر لە 13 هەزار تۆن ئاژەڵیش بەرهەمهاتووە.

د. مامەند محەممەد، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری هەولێر، رایگەیاند، کۆی ئاژەڵی بەرهەمهاتوو لەمساڵدا 13685 تەن بووە کە لەلایەن بەشی ڤێتەرنەری هەولێر تۆماری کراوە.

وتیشی: "بە گوێرەی راپۆرتی کوشتارگەی هەولێر بۆ ساڵی 2023، لە بەشی کوشتارەگە، 177 هەزار و 985، مەڕ سەربردراون، 20 هەزار و 584 بزن لەگەڵ 48 هەزار و 573، رەشەوڵاغیش سەربردراون بۆ خواردن، کۆی گشتی ئاژەڵی بەکارهاتووە لە مساڵدا، 247 هەزار و 142 ئاژەڵ سەربردراوە".