هه‌ڵئاوسان(انتفاخ)Bloat case له‌ کاوێژکه‌ره‌کاندا:

هه‌ڵئاوسان دۆخێکی نه‌خوازراو و ترسناکه‌ له‌ گیانداره‌ کاوێژکه‌ره‌کان وه‌ له‌ ئه‌سپ و چه‌ند گیاندارێکی تریشا هه‌یه‌ به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه‌ کاوێژکه‌ری راسته‌قینه‌یه‌ وه‌ک مانگا و گامیش وبزن و مه‌ڕ و چه‌ند جۆرێکی کێوی که‌ تیایاندا ڕوئه‌دات به‌هۆی زۆرخواردنی گژ وگیا و ئاڵفی سه‌وزه‌وه‌ یان خواردنی سێپه‌ڕه‌ی تازه‌ پێگه‌شتوو و پاقله‌مه‌نیه‌کان به‌گشتی که‌ که‌له‌کاتی هه‌رس کردنا گازێکی زۆر دروست ئه‌بێ که‌ زۆرتر به‌قرقێنه‌ دانه‌وه‌ ده‌ره‌چێ له‌ڕێڕه‌وی کۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر چونه‌ناوه‌وه‌ی مه‌وادێک یان مانه‌وه‌ی خۆراکێک وائه‌کات بچێته‌ ورگ Rumen وهه‌ڵئاوسان ڕوبدات.

نیشانه‌کانی:
1-هه‌ڵئاوسانی به‌شی دواوه‌ی سک لای چه‌پ که‌ ورگی  تیایه‌.
2-چیتر خواردن ناخوات.
3-ئاره‌زوویی به‌ڕۆشتن نامێنێ.
4-ده‌رکه‌وتنی په‌ستان و ده‌نگی به‌رز له‌ ئاژه‌ڵه‌که‌ وهه‌ڵئاوسانی چاوی (له‌ کاتی گه‌شتن به‌ دۆخی ترسناک).
5-دوودڵی بۆ میز کردن و پیسای کردن.
6-هه‌ناسه‌دانێکی خێراو هه‌نێ جاریش ده‌می به‌کراوه‌ی ئه‌مێنێته‌وه‌و زمانی ده‌ره‌که‌وێت.
7-ڕه‌ت بردن و به‌لاداکه‌وتن.
له‌دۆخی پێشکه‌وتوو و ترسناک ئاژه‌ڵه‌که‌ ئه‌که‌وێ و به‌خێرای ئه‌مرێ چونکه‌ گه‌ده‌ی هه‌ڵئاوساوه‌و په‌ستانی خستۆته‌سه‌ر سیه‌کان ڕێگری هه‌ناسه‌دان و ئه‌وشانانه‌ی کردوه‌ که‌ کرداری ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین تیایاندا ڕوو ئه‌یا وه‌ ڕێ له‌ هاتوچۆی خوێن ئه‌گرێ.

چاره‌سه‌رکردن:
له‌ دۆخی سه‌ره‌تایدا:-
ئاماده‌کردنی گیراوه‌ی دژه‌ هه‌ڵئاوسان وه‌ جووڵه‌پێکردنی ئاژه‌ڵه‌که‌ تا گیراوه‌که‌ تێکه‌ڵ به‌به‌شه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌رس ببێت و بگاته‌ ورگ ((Rumen...وه‌له‌چه‌ند دۆخێکی تردا چه‌ند گیراوه‌یه‌کی دژه‌ هه‌ڵئاوسان له‌ڕێگای ڕێڕه‌وی گه‌ده‌وه‌ راسته‌وخۆ ئه‌کرێته‌ ناو گه‌ده‌ وه‌ و چه‌ند گیراوه‌یه‌کی تری زه‌یتی و ده‌رمان زۆرجار بۆ مه‌ڕوماڵات به‌کاردێت یان له‌ دۆخی سه‌ره‌تاییا گیراوه‌ گازیه‌کان به‌کاردێ...
له‌دۆخی ترسناک و پێشکه‌وتوو به‌هۆی ده‌زگای ترۆکا و کانۆلا(trocar and cannula) وه‌ کونێک ئه‌که‌ینه‌ لای چه‌پی ورگ ته‌نیشت سێ به‌نده‌ له‌ڕێگای پێسته‌که‌یه‌وه‌ که‌ کانولاکه‌ ئه‌مێنێته‌وه‌ وه‌ک‌ قاعیده‌یه‌ک تا ڕزگاری ئه‌که‌ین له‌و گاز و هه‌ڵاوساوییه‌ وه‌ هه‌ندێ جار هه‌ڵاوساویه‌که‌ به‌هۆی نایلۆن و پلاستیکه‌وه‌یه‌ ده‌ریان ئه‌هێنین..

پێش توشبوون یان خۆپاراستن:
1-دیاریکردنی بڕی خواردن و وه‌ ڕێگا گرتن له‌ له‌وه‌ڕی زۆر و خواردنی زیاد له‌ پێویست.
2-تێرکردنی ئاژه‌ڵه‌که‌ به‌ کا پێش چوون بۆ له‌وه‌ڕ و خواردنی ئاڵفی سه‌وز یان دانه‌وێڵه‌کان وه‌ یان زۆر جوڵانیان تا توش به‌ هه‌ڵئاوساوی نه‌یه‌ن.
3-له‌وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کان پرژاندنی زیت به‌ له‌وه‌ڕگاکان که‌چه‌ند ماده‌یه‌کی زه‌یتی تیایه‌ ڕێ له‌ هه‌ڵئاوسان ئه‌گرێ
4-ئه‌گه‌ر توانرا پێش له‌وه‌ڕ گیراوه‌ی دژه‌ هه‌ڵئاوسانیان بۆ بکرێته‌ ئاوه‌وه‌ ڕێگایه‌کی تۆزێ گرانه له‌ڕووی مادییه‌وه‌ بۆ‌ پراکتیزه‌کردنی...